سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەکشارەوانیەکان
پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانێکی سیتەک جێبەجێکرا
لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ بەخشینی سیمایەکی جوانتر و گونجاوتر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان لە ناوەندی ناحییەکە، سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک کۆڵانێکی کۆنکرێت کرد.
پڕۆژەکە لە سەر داهاتی لە %١٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و بەبڕی (٢٩٫٧٨٠٫٠٠٠) بیست و نۆ ملیۆن و حەوسەد و هەشتا هەزار دینار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەماوەی ٦٠ ڕۆژ جێبەجێکرا.
کۆنکرێتکردنی کۆڵان و گەڕەکەکانی ناحیەی سیتەک پڕۆژەیەکی بەردەوام و پلان بۆ داڕێژراوە و سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک بەگوێرەی بوودجەی بەردەست کاری لەسەر دەکات.




