سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان
لەیادی بەقەزابوونی دەربەندیخاندا 500 نەمام چێنرا
لەیادى بە قەزابوونى شارى دەربەندیخان کە دەکاتە ڕێکەوتى ١١ی ١٠، هەڵمەتێکی نەمام ناشتن جێبەجێکرا و تیایدا بڕى ٥٠٠ نەمام لە بلوارى شەقامە گشتییەکاندا چێنرا.
هەڵمەتەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و لێپرسراوی بەشێک لە فەرمانگە حکومیەکان جێبەجێکرا کە پێکهاتبوون لە “بەڕێوبەری ئاسایشی دەربەندیخان، بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان، بەڕێوبەری کارەبای دەربەندیخان، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان”




