بانگەواز و ئاگادارى

بانگەواز لە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ جاری دووەم بانگهێشتی كراوەی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە لە كەمكردنەوەی نهێنی بۆ پڕۆژەی (چاکسازى بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانى ناوشار+ دروستکردنى بەشێک لە سایدى شەقامێکى جووتسایدى ناوشار لە سنورى شارەوانى شارەزوور) ئەوا با سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی /بەشی پلاندانان/ ژووری تەندەرین بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر.

فرۆشتنی تەندەر لەڕۆژی دووشەممە رێكەوتی (6/10/2025) دەستپێدەكات تا ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (19/10/2025) بەرامبەر بە (100000) سەد هەزار دینارى عێراقی كە نا گەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایانەی كە تەندەری بۆ ئەسپاردە دەكرێت، وە فرۆشتنی تەندەر لە كاتژمێر (9)ی بەیانی تا (12)ی نیوەڕۆ دەبێت.

*ناوەڕۆكی بانگەوازەكە زانیاری زیاتری تێدایە كە لە كۆمێنت دانراوەتەوە

Back to top button