زانیارى گشتى

بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڕاستەی دوو ئەندازیاری نمونەیی كرد

لەپای هەوڵ و ماندووبوون و جێبەجێكردنی دڵسۆزانەی ئەرك و بەرپرسیارێتیان، (ئەندازیار ئاسۆ شێركۆ) بەرێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڕاستەی هەردوو ئەندازیاری نمونەیی (نەوزاد محمد امین) و (ئاراز علی فرج) كرد.

لە مەراسیمێكی تایبەتدا كە لە نوسینەگەی بەرێوەبەری گشتی ڕێكخرابوو، (ئەندازیار ئاسۆ شێركۆ) سوپاس و دەستخۆشی خۆی بە هەردوو ئەندازیار ڕاگەیاند و وتی؛ ئێوە نمونەی باڵای ئەندازیاری خەمخۆر و دڵسۆزی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانن، وەفادارین بەرامبەر ئەرك و بەرپرسیارێتیتان، ڕاشیگەیاند؛ هیوادارین هەروەك چۆن لەڕابردوودا لێبڕاوانە ئەركی خۆتان جێبەجێكردووە بەهەمانشێوە لە داهاتووشدا بەردەوامبن.

لای خۆیانەوە هەردوو ئەندازیار (نەوزاد محمد امین) و (ئاراز علی فرج) دەستخۆشی و پێزانینی زۆریان بەرامبەر بە بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی و ڕایانگەیاند؛ خەڵاتی ڕێزلێنانی ئێوە هاندەرێكی ڕاستەقینەیە بۆ بەردەوامیدان بە جێبەجێكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتیمان.

Back to top button