سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ
بەرزەڕۆی پردی شەهید مامەڕیشە کرایەوە
بەئامادەبوونی “ڕەمک ڕەمەزان” قائیمقامی چەمچەماڵ و “ئارام نەجات” سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و بەرپرسانی حکومی و حیزبی و بەشێک لە هاوڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ بە فەرمی پڕۆژەی بەرزەڕۆی پردی شەهید مامەڕیشە کرایەوە.
پڕۆژەکە لەسەر ئەرک و داهاتی سەرمایەداری نیشتمانی “ئازاد حسن ڕەزا” جێبەجێکراوە کە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەخزمەتکردنی شاری چەمچەماڵ.
بە کردنەوەی پڕۆژەکە بەشێکى زۆر لە کێشە و ئاستەنگەکانی هاتووچۆی نێوان چەمچەماڵ – شۆڕش چارەسەر دەبێت.






