سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرونشارەوانیەکان
پڕۆژەی شەقامێكی سەرەكی پیرەمەگروون تەواو دەكرێت
سەرۆكایەتی شارەوانی پیرەمەگروون پرۆژەی تەواوکاری شەقامی جووت سایدی نێوان گەرەکی پێشەوا و شەهیدان لە ناوەندی شارۆچكەكە تەواو دەكات.
پڕۆژەكە لەسەر بوودجەی لەسەدا 15ی شارەوانی پیرەمەگروون بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری شارەوانییەوە جێبەجێدەكرێت، بەگوێرەی ڕوونكردنەوەی شارەوانی پیرەمەگروون؛ کاری پرۆژەکە لەقۆناغی کۆتاییدایە و لەرۆژانی داهاتوودا کاری قیرتاوكردن ئەنجام ئەدرێت.




