سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنشارەوانیەکان
پڕۆسەى جیاکردنەوەى زەوى فەرمانبەران لە سنورى پێنجوێن دەستیپێکرد
بەمەبەستی دابەزاندنی نەخشەی پەسەندکراوی ژمارە (51) ی کەرتی (10)ی پێنجوێن و دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا لیژنەی شارەوانی پێنجوێن دەستی بەکارەکانی کرد.
پڕۆسەکە بەشێوەیەکى مەیدانى و لەڕێگەى ڕووپێویکردنەوە کارى لەسەر دەکرێت و بەگوێرەى نەخشەى پەسەندکراو کار بۆ جیاکردنەوەى زەوییەکان دەکرێت و پاشان ئامادە دەکرێت بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا.





