بانگەواز و ئاگادارى

ئاگاداریەك بۆ سەرجەم شارەوانیەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتیمان

ئاماژە بە کۆبونەوەی سەرجەم بەڕێوبەرەگشتیەکان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار

بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە دابەش کردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هەڵسەنگاندنی دۆخی شارەوانی بۆ دابین کردن و دەستنیشانکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەی هەمیشەیی ، بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 242 لە 27\3\2024

تکایە ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هاوپێچدا پڕ بکرێتەوە لەگەڵ ناردنی نەخشەی ئەو زەویانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە فۆڕمەکەدا

هەروەها ئەو زەویانەی کەلە دەرەوەی ماستەر پلانی سنوری شارەوانیدایە ئاماژەی پێبکرێت و بە جیا دەرخستەیەکی بۆ ئامادەبکرێت وە بەنوسراوێك داوای بڕی تێچووی و فراوانکردن و جیاکردنەوەکە بکرێت

تکایە دوا وادە بۆ ئەم زانیاریانە ڕۆژی دوشەمە 13\5\2024

بگات بەدەستی بەڕێوبەرایەتیمان بەشی زوی و زار

بە پێچەوانەوە خۆتان بەر پرسیار ئەبن

تێبینی

لەئێستادا تەنها ناوی فەرمانبەرانی هەمیشەی بنێرن

لە قۆناغی دووەمدا باش بە بەبونیان بە فەرمانبەری هەمیشەیی شمولی ئەوانیش ئاکات.

Back to top button