بانگەواز و ئاگادارى

ڕێنمایی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانەوە ئاڕاستەی کۆمسیۆن کرا

لە نوسراوێکی فەرمی و بە واژۆی “ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی؛ ڕێنمایی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق/ئۆفیسی سلێمانی کرا.

نوسراوەکە خۆی لە چوار تەوەری سەرەکیدا دەبینێتەوە کە بریتییە لە (شوێنە قەدەغە کراوەکان، کەرەستە بەکارهاتووەکان، ناوەڕۆکی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوای هەڵبژاردن)، بۆ هەر تەوەرێک چەند خاڵێکی گرنگ دەستنیشانکراوە کە ئامانجی سەرەکی تیایدا پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی و بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی شارستانییە.

بۆ جێبەجێکردن و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست ناوەڕۆکی نوسراوەکە ئاڕاستەی سەرجەم شارەوانییەکانی سنوری کارگێڕیمان کراوە.

Back to top button