سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵشارەوانیەکان

کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی شەقامی فەرمانگەکانی چەمچەماڵ بەردەوامە

” ڕەمک ڕەمەزان” قائیمقامی چەمچەماڵ بەیاوەری “ئارام نەجات” سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ؛ پرۆژەی فراوانکردنی شەقامی فەرمانگەکانیان بەسەرکردەوە.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی هاتووچۆ جێبەجێدەکرێت و ئەندازیارانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دەکەن و بڕیارە لەماوەی یەک مانگدا کارەکانی تەواو بکرێت.

قائیمقامی چەمچەماڵ داوای لە کۆمپانیای جێبەجێکار و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کرد لەماوەی یاساییدا کارەکانی پرۆژەکە تەواو بکەن و شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

بڕیار وایە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە بە دیزاینێکی نوێ ژمارەیەکی زۆری نەمام لە نێوانی هەردوو شەقامەکە بنێژرێت.

Back to top button