سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان
ژمارەیەک فلێکسی هۆشیاری ژینگەیی لە دەربەندیخان جێگیرکرا
لەپێناو پەرەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی لەناخی تاک و کۆمەڵگەدا، سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان کۆمەڵێک فلێکسی هۆشیاری ژینگەیی لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارۆچکەکە جێگیرکرد.
سەرۆکایەتی شارەوانی لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت؛ داواکارین لە هاوڵاتیانی خۆشەویست هاوکار و هەماهەنگمان بن لە پاراستنی سروشت و ژینگە شارەکەمان، ڕاشیدەگەیەنێت؛ ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆخزمەتکردنی زیاتری شارەکە درێخی ناکەین، بەڵام بێشک بەبێ بوونی هاوکاری هاونیشتمانیانی خۆشەویست ئامانجەکانمان بەدینایەن، بۆیە داواکارین پاڵپشتمان بن.






