سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵشارەوانیەکان

شەقامی سەرەکی بەردەم نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی قیرتاوکرا

بە ئامادەبوونی (ڕەمک ڕەمەزان) قایمقامی چەمچەماڵ و (ئومێد حمە غەریب) سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ بەوەکالەت، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی (جەمالی حاجی عەلی) بەسەر کرایەوە.

ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی ۲۲٤ ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی چەمچەماڵ و بەسەر پەرشتی ئەندازیارانی شارەوانی جێبەجێدەکرێت.

نەخۆشخانەی جەمال حاجی عەلی لەلایەن سەرمایەداری نیشتمانی “کاک جەمالی حاجی عەلی” بونیادنراوە و ئامانج لێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتری تەندروستییە بە خەڵکی سنورەکە.

Back to top button