سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕششارەوانیەکان

نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم شارەوانی شۆڕش چووە بواری جێبەجێکردنەوە

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی بەردەم شارەوانی شۆڕش کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش؛ چەند ساڵێک بەرلەئێستا نوسراو و دەرخستەی تایبەتیان پێشکەش بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ هەرچی زووتر جێبەجێکردنی پرۆژەکەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێنەکرا، سەرئەنجام ئەمڕۆ پڕۆژەکە لەسەر داهاتی شارەوانی شۆڕش کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شەقامی بەردەم شارەوانی شۆڕش گرنگییەکی زۆری هەیە و ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاو پێکەوە دەبەستێتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێکچوونی شەقامەکەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستببوو.

Back to top button