سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵشارەوانیەکان

پڕۆژەی قیرتاوكردنی پردی شەهید مامەڕیشە لە چەمچەماڵ تەواوكرا

لە بەسەركردنەوەیەكی مەیدانیدا، (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و (ئارام نەجات) سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ سەردانی كۆتا كارەكانی پڕۆژەی قیرتاوكردنی بەرزەڕۆی پردی شەهید مامەڕیشەیان كرد.

پڕۆژەکە لەسەر ئەرک و داهاتی سەرمایەداری نیشتمانی (ئازاد حەسن ڕەزا ) جێبەجێدەکرێت، لای خۆیانەوە قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی شارەوانی سوپاس و دەستخۆشی تەواویان ئاڕاستەی ناوبراو کرد کە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەخزمەتکردنی شاردا، ئومێدیان خواست نموونەی زۆر بێت کە هەمیشە لە پێناو خزمەتی خەڵک و کاروانی ئاوەدانی درێغیان نەکردووە.

دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکان، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە فەڕمی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئازیزەوە، تەواوكردنی پڕۆژەکە بەشێکی زۆر لە کێشە و ئاستەنگییەکانی هاتووچۆی نێوان چەمچەماڵ – شۆڕش چارەسەر دەكات.

Back to top button