بانگەواز لە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ جاری دووەم بانگهێشتی كراوەی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە لە كەمكردنەوەی نهێنی بۆ پڕۆژەی (ڕێكخستنی سیستەمی ئەلكترۆنی هۆبەی هاتوو دەرچوو لەگەڵ سیستەمی ئەرشیفی ئەلكترۆنی) سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی /بەشی پلاندانان/ ژووری تەندەرین بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر.
فرۆشتنی تەندەر لەڕۆژی یەكشەممە رێكەوتی (10/8/2025) دەستپێدەكات تا ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (26/8/2025) بەرامبەر بە (50000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە نا گەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایانەی كە تەندەری بۆ ئەسپاردە دەكرێت، وە فرۆشتنی تەندەر لە كاتژمێر (9)ی بەیانی تا (12)ی نیوەڕۆ دەبێت.
*ناوەڕۆكی بانگەوازەكە زانیاری زیاتری تێدایە كە لە كۆمێنت دانراوەتەوە