سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ

شارەوانى چەمچەماڵ: هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوى گەڕەکەکانى شار جێبەجێکرا

هۆبەی زیادەڕەووی شارەوانی بە هاوکاری ئاسایشی چەمچەماڵ و بنکەی پۆلیسی شارەوانی، هەڵسان بە لابردنی ئەو شوێن و جێگا زیادەڕەویانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە گەڕەکەکاندا دروستکراون و بە مەبەستی بەخێوکردنی ئاژەڵ بەکاردەهێنرێن.ئەم هەڵمەتە لەسەر داوا و سکاڵای بەشێک لە هاوڵاتیان سنورى شارەوانى چەمچەماڵ ئەنجامدراوە، بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوامی هەبێت و هەموو ئەو زیادەڕەوییان لابببرێن کە بونەتە هۆی ئاستەنگى و بێزاری بۆ هاوڵاتیان، لەهەمانکاتدا ئەم هەڵمەتە هەوڵێکە بۆ ڕێکخستن و پاراستنی دیمەنی شەقام و گەڕەکەکانی شارى چەمچەماڵ.

Back to top button