سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی “ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ” كرا
لەبەرامبەر هەماهەنگی و هاوکارییەکانی بۆ بەرەوپێشچونی پرۆسەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، ئەمڕۆ ڕێکەوتى 22/9/2025 بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان چەپکە گوڵى ڕێز و وەفادارییان ئاراستەی ئەندازیار ( ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق ) بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی كرد.
“سروش سازانى” لێپرسراوى بەشى ژینگە لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمەکەدا بە بەڕێوەبەرى گشتیی ڕاگەیاند؛ هەوڵ و کۆششى بەڕێزتان لە بەرەوپێشچوونى کار و چالاکییەکانى بەشى ژینگە بەرز دەنرخێنین.
هاوکات ئەندازیار ( ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى لە وتەیەکدا دەستخۆشى و پێزانینى خۆى بۆ فەرمانبەران و لیژنەکانی بەشی ژینگە دەربڕى و هەوڵ و ماندوبونیانی بەرزنرخاند کە خۆنەویستانە شەو و ڕۆژ لە ئامادەباشیدابون بۆ ڕاپەڕاندی ئەرکەکانیان، ڕاشیگەیاند؛ ئێمە پاڵپشت و پشتیوانى بەردەوامتان دەبین.













