سەرۆکایەی شارەوانی خاڵخاڵان
شەوی ڕابردوو ڕێگای شەقامێكی سەرەكی خاڵخاڵان كۆنكرێت كرا
بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری شارۆچكەكە و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان، شەوی ڕابردوو تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی خاڵخان رێگای (یاریگای كۆبانی)یان كۆنكرێت كرد.
سەرۆكایەتی شارەوانی خاڵخاڵان ڕایدەگەیەنێت؛ ئەو ڕێگایە؛ ڕێگایەكی گشتییە و یاریگا و پاركی كۆبانی لەسەرە، بە كۆنكرێتكردنی كێشە و ئاستەنگی هاتووچۆی گەڕەكەكە چارەسەركرا، ڕاشیدەگەیەنێت؛ درێژی شەقامەكە 240 مەترە و پانییەكەی 12 مەترە.




