سەرۆکایەتی شارەوانی گاپیڵۆنشارەوانیەکان

هێمای خۆشەویستی لە ناحیەى گەرمک جێگیر کرا

سەرۆکایەتى شارەوانی گەرمک هێماى خۆشەویستى لەبەردەم باخچەی گەورەی شارۆچکەکە بە بەرزى مەتر و نیوێک و درێژى نۆ مەتر جێگیرکرد کە وێنەى دڵێک و (ڕستەى خۆشم دەوێى گەرمک)ە بە زمانى ئینگلیزى.

دانانى ئەم هێمایە پەیامى خۆشویستن و ڕێزگرتن و پاراستنى شارۆچکەکەى لەخۆگرتووە، ئامڕازێکە بۆ هاندانى دانیشتووانى گەرمک تاکو هۆگرى و پەیوەستبوونیان بە شارۆچکەکەیانەوە زیاد بکات و سروشت و ژینگەکەى بپارێزن. لەناوەڕۆکدا دانان و جێگیرکردنى سیمبوڵ و هێما پەیکەرتاشى و هونەرییەکان ئاماژەگەلێکى هۆشیارى و مەعریفى لەخۆدەگرن، بە ڕامان و ووردبوونەوە لێیان کاریگەرى لەسەر هزر و خەیاڵى هاوڵاتى جێدەهێڵێت.

سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک ڕایدەگەیەنێت؛ دوای پێشنیارى “سەروەر شێخ عبداللە” سەرۆکی شارەوانی، بەسوپاسەوە 10 دوکاندار و پیشەوەری ناحیەکە ئەرکى دروستکردنى تابلۆکەیان گرتە ئەستۆ.

Back to top button