سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەتشارەوانیەکان
کۆڵانەکانى گەڕەکى ئاشتى لە عەربەت کۆنکرێت کران
سەرۆکایەتى شارەوانى عەربەت لەنوێترین کاروچالاکى خۆیدا ڕووبەرى (٢٠٠٠ م²) دوو هەزار مەتر دووجاى لە کۆڵانەکانى گەڕەکى ئاشتى لە شارۆچکەى عەربەت کۆنکرێت کرد.
(زمناکۆ ئەنوەر) سەرۆکى شارەوانى عەربەت ڕایدەگەیەنێت؛ بودجەى پڕۆژەکە لەسەر داهاتى 15%ى شارەوانیمان تەرخانکراوە و لەسەر دەستى ئەندازیار و ڕووپێوکار و تیمەکانى شارەوانى عەربەت جێبەجێکراوە.
سەرۆکى شارەوانى عەربەت ڕاشیدەگەیەنێت؛ هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنى زیاترى دانیشتووانى عەربەت بەردەوامى هەیە و پلانمان هەیە لەداهاتوودا خزمەتگوزارى بە سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شوێنە گشتییەکانى شارۆچکەى عەربەت بگەیەنین.






