زانیارى گشتى
سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كرا
لەبەرامبەر هەماهەنگی و ئاسانكاری بۆ مەشقی هاوینەی خوێندكارەكانی؛ پەیمانگای تەكنیكی و پیشەیی برایت سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی كرد.
ئەمڕۆ لە دیدارێكدا (دكتۆر حەسەن مەحمود) مامۆستای پەیمانگای برایت وێنەی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی (هێرش محمد صابر) بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی كرد و لە دیدارەكەدا ڕایگەیاند؛ هەوڵ و ماندووبوونتان لەپێدانی زانیاری و ڕاهێنانی پیشەیی خوێندكارەكانمان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین نمونەتان لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمدا زیاد بێت.
لەبەرامبەردا (هێرش محمد صابر) بەڕێوەبەری كارگێڕی ڕایگەیاند؛ ئێمە ئەركی خۆمان بەجێگەیاندووە و هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ پێگەیاندنی خوێندكار و فێرخوازان درێخی ناكەین.


