سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان
تونێلى دەربەندیخان پاککرایەوە
دواى داخستنى تونێلى دەربەندیخان لە کاتژمێر 2ى شەو هەتا 7ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ، لە هەڵمەتێکى بەرفراواندا سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى شارەکە کارى شۆردن و پاککردنەوەى تونێلەکەی جێبەجێکرد.
هەڵمەتەکە بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى و سەرپەرشتیارانى کۆمپانیاى ئۆرانۆس و ژمارەیەکى بەرچاو لە ژینگەپارێزان جێبەجێکرا، توانرا بەشێوەیەکى وور کارى شۆردن و پاککردنەوە بۆ تەواوى بەشەکانى تونێلەکە ئەنجامبدرێت.
لەماوەى 5 کاتژمێردا تیمەکانى شارەوانى دەربەندیخان و کۆمپانیاى ئۆرانۆس ئەرکەکانیان جێبەجێکرد و لەئێستادا هەردوو ئاڕاستەى ڕۆشیتن و هاتنى تونێلەکە بەڕووى شۆفێراندا کراوەیە.











