بانگەواز و ئاگادارى

بانگەواز لە بەرێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانییەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بانگهێشتی كراوەی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە كەمكردنەوەی نهێنی بۆ پڕۆژەی (قیرتاوکردن بۆ شەقامى 30 مەترى گەڕەکى مەولەوى
لە سنورى شارەوانى زەڕایەن) سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی /بەشی پلاندانان/ ژووری تەندەرین بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر.

فرۆشتنی تەندەر لەڕۆژی یەکشەممە رێكەوتی (6/7/2025) دەستپێدەكات تا ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (20/7/2025) بەرامبەر بە (100000) سەد هەزار دیناری عێراقی كە نا گەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایانەی كە تەندەری بۆ ئەسپاردە دەكرێت، وە فرۆشتنی تەندەر لە كاتژمێر (9)ی بەیانی تا (12)ی نیوەڕۆ دەبێت.

*ناوەڕۆكی بانگەوازەكە زانیاری زیاتری تێدایە كە لە كۆمێنت دانراوەتەوە

Back to top button