سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنشارەوانیەکان
بەشێک لە پڕۆژەى ئاوەرۆى لولەیی پێنجوێن تەواو کرا
لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن پڕۆژەى ئاوەڕۆى لولەیی لە چەند کۆڵانێکى ناوەندى قەزاکە خستەبوارى جێبەجێکردنەوە، لەئێستادا بەشێک لە کارى پڕۆژەکە تەواو کراوە.
سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت؛ پڕۆژەى ئاوەڕۆى لولەیی پۆلى ئەسیلین بۆ چەند کۆڵانێک لە گەڕەکى (35)ەکان تەواوکراوە، ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەى زنجیرەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا کە سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن لەماوەى ڕابردوودا ڕەزامەندى بۆ وەرگرتووە و لەئێستادا خراونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.





