سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
قيرتاوكردنى شەقامی سەرەكی پێنجوێن دەستیپێكرد
لەچوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریییەكانیدا، سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن پڕۆژەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی قەزاكەی دەستپێكرد.
قیرتاوكردنەكە بەشێكە لە پاكێجێكی گشتگیری خزمەتگوزاری كە لەماوەی ڕابردوودا سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن كاری لەسەر كردووە و لەئێستادا خستوویەتیە بواری جێبەجێكردنەوە.






