سەرۆکایەتی شارەوانی شوان

كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی سەرەكی شوان خێراتر دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی سەرەكی ناحیەی شوان خێراتر كراوە و ئەندازیار و كرێكار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە تا درەنگانێكی شەو سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركەكانیانن.

پڕۆژەی جووتسایدی سەرەكی شوان یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی ناحیەكە و بودجەكەی لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە دابینكراوە و لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی شوانەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنەكەی دەكرێت.

Back to top button