سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
شارەوانى پێنجوێن یارى وەرزشى بۆ پارکەکانى دادەنێت
لەچوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیدا، سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن ژمارەیەک ئامێرى وەرزشکردن لە پارکەکانى ناوەندى قەزاى پێنجوێن جێگیردەکات.
بەهاوبەشى هۆبەى باخچە و ئامێرەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن، سێ سێت یارى وەرزشى لە پارکەکانى (لازۆ وکۆبانێ و مامۆستایان) جێگیرکرا، ئامانج لە دانانى ئەو ئامێرانە ڕەخساندنى دەرفەت و ساتەوەختێکى پڕچێژە بۆ ئەو هاوڵاتییانەى ڕوو لە پارکەکان دەکەن، لەهەمانکاتدا دەرفەتێکە بۆ گرنگیدان بە جەستە و تەندروستیان .



