سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی دەروازەی پێنجوێن بەردەوامە
لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن، كاركردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی جووتسایدی دەروازەی شارۆچكەكە بەردەوامە.
پڕۆژەكە لەسەر ئەركی خێرخوازی نیشتمانی (كاك جەمال جەلال) و بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن جێبەجێدەكرێت، بەتەواوكردنی پرۆژەكە شارۆچكەكە دەبێتە خاوەنی دەروازەیەكی جوان و ڕێكخراو، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ (كاك جەمال جەلال) هەیە و بەهیواین نمونەیان زۆربێت.



