سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون
شارەوانى پیرەمەگروون هێماى خۆشەویستى لە دەروازەى شارۆچکەکەدا جێگیرکرد
هاوشێوەى بەشێکى زۆر لە شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکایەتى شارەوانى پیرەمەگروون هێماى خۆشەویستى لە دەروازەى شارۆچکەکەدا جێگیرکرد کە وێنەى دڵێک و (ڕستەى خۆشم دەوێى پیرەمەگروون)ە بە زمانى ئینگلیزى.
دانانى ئەم هێمایە پەیامى خۆشویستن و ڕێزگرتن و پاراستنى شارۆچکەکەى لەخۆگرتووە، ئامڕازێکە بۆ هاندانى دانیشتووانى پیرەمەگروون تاکو هۆگرى و پەیوەستبوونیان بە شارۆچکەکەیانەوە زیاد بکات و سروشت و ژینگەکەى بپارێزن.
لەناوەڕۆکدا دانان و جێگیرکردنى سیمبوڵ و هێما پەیکەرتاشى و هونەرییەکان ئاماژەگەلێکى هۆشیارى و مەعریفى لەخۆدەگرن، بە ڕامان و ووردبوونەوە لێیان کاریگەرى لەسەر هزر و خەیاڵى هاوڵاتى جێدەمێنێت.


