سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق
شارەوانى سەیدسادق کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى دەستپێکردەوە
بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاترى دانیشتووانى قەزاکە، سەرۆکایەتى شارەوانى سەیدسادق پڕۆژەى کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى دەستپێکردەوە.
پڕۆژەکە لە کۆڵانەکانى نزیک مزگەوتی کەسنەزان لـە گەڕەکــی ( هێمن-کەنی زەرد ) و کۆڵانی مزگەوتی شەهیدان (ئاری و دارا ) دەستیپێکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیاى (جوانە)ەوە جێبەجێدەکرێت.
پڕۆژەى کۆنکرێتکردنى گەڕەک و کۆڵانەکانى ناوەندى قەزاى سەیدسادق؛ یەکێکە لە بەرنامە و پلانە بەردەوام و ستراتیژییەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى سەیدسادق کە ناوبەناو بەگوێرەى بودجەى بەردەست کارى لەسەر دەکات.





