سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنشارەوانیەکان

پڕۆژەى ئاوەڕۆى لولەیی چەند کۆڵانێکى پێنجوێن کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە

لەچوارچێوەى کاروچالاکى و خزمەتە بەردەوامەکانیدا، سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن پڕۆژەى ئاوەڕۆى لولەیی بۆ چەند کۆڵانێکى پێنجوێن خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.

پڕۆژەکە پێدکدێت لە دروستکردنى ئاوەڕۆى لولەیی “پۆلى ئەسیلین” بۆ چەند کۆڵانێکى گەڕەکى ڕزگاى و (35)ەکان لە ناوەندى قەزاى پێنجوێن کە لەلایەن لیژنەیەکى تایبەتمەندەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەى زنجیرەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا کە سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن لەماوەى ڕابردوودا ڕەزامەندى بۆ وەرگرتووە و لەئێستادا خراونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

Back to top button