سەرۆکایەتی شارەوانی باوەخۆشێنشارەوانیەکان
پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندوقی لە شارەوانی باوەخۆشێن جێبەجێدەكرێت
پڕۆژەیەكی گرنگی ئاوەڕۆی سندوقی لە سنوری ناحیەی باوەخۆشێن لەبواری جێبەجێكردندایە كە ڕۆڵیكی گەورەی دەبێت لە كۆكردنەوەی ئاوەڕۆ و پاراستنی ژینگەی ناوچەكە .
بە وتەی (شێخ لەتیف باقی) سەرۆكی شارەوانی باوەخۆشێن، دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵێكی باشی لە ئاوەدانكردنەوەی ناحیەكەدا دەبێت، چونكە هەردوو بەری سەرەكی ناحیەكە لەڕێگەی شەقامێكی 20 مەترییەوە پێكەوە دەبەستێتەوە.
ئاسۆ ئەنوەر ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە دەڵێت: پڕۆژەكە ئاوەڕۆی سندوقی شیشدارە كە زۆر بەكەمی لەئاستی ناحییەكاندا جێبەجێكراوە، ڕاشیدەگەیەنێت، لەسەدا 90ی پڕۆژەكە تەواو بووە و لەئێستادا لە قۆناغی ڕێگاسازیدایە.













