شارەوانیەکان

بەئامانجی خزمەتکردنی زیاتر سەرۆک شارەوانی گەرمک  ئاڵگۆڕی پێکرا

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت، لە درێژەی ئاڵووگۆڕی پۆستە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بەڕێز ( ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق ) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان، بەیاوەری لێپرسراوی بەشەکانی کارگێڕی و خۆیەتی، باخچەکان ، ژمێریاری، ڕووپێوی و نەخشەی بنەڕەتی و ژینگە و خزمەتگوزاری بەشداری کرد لە پڕۆسەی دەستاودەست کردنی سەرۆکی شارەوانی گەرمک. بەڕێزیان لەمیانەی ئاڵووگۆڕی پۆستەکەدا سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆک شارەوانی پێشوو ( کامەران عمر فقی محمود ) کرد و پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک شارەوانی نوێ ( سەروەر عبدالله ئەمین ) خواست وە بەڵێنی پشتیوانی تەواوی پێدا لە ئەرکە نوێیەکەیدا ، وە هەروەها بەڕێزیان ئاماژەیدا بەوەی کە پێویستە سەرۆکی شارەوانی بۆ بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە سنورەکە بەردەوام لە ئەرک و کاردا بن و وەڵامدەرەوەی داواکاری هاوڵاتیان بن بەبێ جیاوازی و بە باشترین شێوە.

Back to top button