سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان
شارەوانی دەربەندیخان سەرقاڵی پاککردنەوەی زەوریە بەتاڵەکانی ناو شارە
سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان خاوەن چەندین پارچە زەویی بەتاڵە لەناو شار کە بەشێکی زۆریان شوێنی خزمەتگوزاری و باخچەن ، بەهۆی کەمتەرخەمی بەشێک لە هاوڵاتیانەوە ئەو زەویانەیان وەک شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک بەکار هێنراوە و بۆتە هۆی ناشیرین کردنی سیمای شار.
پاش هەستکردن بە بەرپرسیاریتی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان ئەندازیار(زریان صابر شكور) لەگەڵ بەشی ئامێرەکان و بەهەماهەنگی کۆمپانیای ( ئۆرانۆس ) هەستان بەم هەڵمەتە و بڕیارە بەردەوام بن تاکوو سەرجەم زەورەکان پاکدەکەنەوە.