زانیارى گشتى

لیژنەى داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی گرێبەست کۆبووەوە

لەسەر بنەمای فەرمانێکی وەزاری، ئەمڕۆ لیژنەی دەستنیشانکراو بۆ (دووبارە داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی گرێبەست و ڕێکخستنەوەی کڵێشەی گرێبەست) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی “بەسۆز محەمەد ئەحمەد” سەرۆکی لیژنە و لێپرسراوی بەشی گرێبەستەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و بە بەشداری ئەندامانى لیژنە لە (سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانى، بەڕێوەبەرایەتیى گشتى پلان و بەدواداچوون، بەڕێوەبەرایەتیى گشتى شارەوانییەکانى دهۆک، سەرۆکایەتیى شارەوانى کەلار، بەڕێوەبەرایەتیى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانى، دیوانى وەزارەتى شارەوانیى و گەشتوگوزار) بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا بەشێوەیەکى ووردى یاسایی گفتوگۆ لەسەر ڕێکار و ڕێوشوێنى بڕگەکانى گرێبەست و ڕێکخستنەوەیان کرا لەسەرجەم جۆرەکانى (گرێبەستى مساتەحە، بەکرێدان، پیشەسازى، پیشەوەرى)، هەمووان سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەپێناو داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەیەکى گونجاو خستەڕوو.

Back to top button