سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادقشارەوانیەکان
هەڵمەتى کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى سەیدسادق بەردەوامە
لەچوارچێوەى هەڵمەتە بەردەوامەکانیدا بۆ کۆنکرێتکردنى گەڕەک و کۆڵانەکانى ناوەندى قەزاى سەیدسادق، سەرۆکایەتى شارەوانى سەیدسادق کارەکانى کۆنکرێتکردنى کۆڵانى مزگەوتى شافعى تەواوکرد.
(هەمزە محەمەد) سەرۆکى شارەوانى سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت؛ پڕۆژەکە لەسەر داهاتى 15% ى شارەوانى و لەلایەن تیمە ئەندازیارییەکانمانەوە جێبەجێکراوە، ڕاشیدەگەیەنێت؛ کۆڵانى مزگەوتى شافعى ڕێگایەکى سەرەکییە و بەهۆى بوونى پرسەخانەى مزگەوتەکەوە فشارێکى زۆرى هاتوچۆى لەسەرە، هەربۆیە لەسەر داواکارى زۆرى دانیشتووانى گەڕەکەکە خرایە پلانى کاروچالاکییەکانى شارەوانى سەیدسادق و توانرا جێبەجێبکرێت.
کۆنکرێتکردنى کۆڵان و گەڕەکەکان پڕۆژەیەکى بەردەوامى سەرۆکایەتى شارەوانى سەیدسادقە کە لەڕێگەى لیژنە تایبەتمەندەکانییەوە کارى لەسەر دەکات.





