سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرونشارەوانیەکان

بەشێک لە شەقامى ساراى پیرەمەگروون چیمەنتۆ کرا

بەمەبەستى ئاسانکارى بۆ هاتووچۆى ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییان، سەرۆکایەتى شارەوانى پیرەمەگروون بەشێک لە شەقامى سەرەکى (سارا)ى شارۆچکەکەى چاککرد.

چاکسازى شەقامەکە لەسەر بودجەى لەسەدا پانزەى داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى پیرەمەگروون جێبەجێکرا کە سەرەتا بە پاککردنەوەى بەشى زیانلێکەوتووى شەقامەکە دەستیپکرد و پاشان شیشبەند و چیمەنتۆکردنى.

سەرۆکایەتى شارەوانى پیرەمەگروون ڕایدەگەیەنێت؛ بەگوێرەى ئەو داهاتەى لەبەردەستماندایە بەردەوام دەبین لە سیانەکردن و چاککردنى شەقامەکان و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى شارۆچکەکە.

Back to top button