سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان
استدەکاتەوە
شارەوانى دەربەندیخان هەڵەى ئەندازیارى پڕۆژەیەک ڕ
سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان بەردەوامە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى شارەکە و بەردەوام لە هەوڵى چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەدایە کە ئاستەنگى بۆ دانیشتوانى قەزاکە دروستدەکەن.
ماوەى 3 ڕۆژە بەشى پلاندانانى شارەوانى دەربەندیخان سەرقاڵى چاککردنى دەرچەى ئاوەڕۆى گەڕەکێکە کە بەهۆى ڕەچاونەکردنى پێودانگ و مەرجە ئەندازیارییەکان؛ ئاستەنگى بۆ دانیشتووانى گەڕەکەکە دروستکردبوو، ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لەسەروەختى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەدا ئاستى لیڤڵى ئاوەڕۆکە ئەژمار نەکرابوو کە ئەمە پێشمەرجى هەر پڕۆژەیەکى ئەندازیارییە لەکاتى جێبەجێکردندا.
