سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادقشارەوانیەکان
پەیکەرە هێمادارەکانى سەیدسادق
لەماوەى ڕابردوودا چەند پەیکەرێکى هێمادار لە ناوەندى قەزاى سەیدسادق بە سەرپەرشتى سەرۆکایەتى شارەوانى شارۆچکەکە دانراون کە بوونەتە پێناس و شوناسى ڕاستەقینەى ناوچەکانیان.
(گوڵەگەنم، شوتى، بەڕوو) دیارترین پەیکەرەکانى شارۆچکەى سەیدسادقن کە لەنێو بەشێک لە فولکە و ناوەندى چوارڕیانى شارۆچکەکەدا جێگیرکراون و هەر یەکێکیان گوزارشت لەو ناوچەیە دەکات کە لێى دانراوە، پەیکەرەکان خۆبەخشانە لەسەر ئەرکى کۆمەڵێک کەسایەتى و بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى سەرۆکایەتى شارەوانى سەیدسادق جێگیرکراون.
بونى ئەم پەیکەرانە جگەلە دیوە هونەرى و فەنتازییەکەى؛ لەهەمانکاتدا شوناسێک دەداتە ناوچە و گەڕەکانى سەیدسادق و پێى دەناسرێنەوە، لەکاتێکدا پێشتر هەندێک لەو فولکانە ناوێکى ناجۆریان هەبوو.
*ئەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆییە زانیارى زیاترى تێدایە


