سەرۆکایەتی شارەوانی ئاغجەلەرسەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان

پڕۆژەى ڕاکێشانى ئاوەڕۆ لە دەربەندیخان بۆ چەند ماڵێک جێبەجێکرا

لەسەر داواى بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى دەرسیم، هۆبەى پلاندانى سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان بەسەرپەرشتى ئەندازیارانى شارەوانى، پڕۆژەى ڕاکێشانى ئاوەڕۆی بۆ چەند ماڵێک جێەجێکرد.

جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى کۆبوونەوەى پاشماوەى ئاوەڕۆى ئەو ماڵانەوە دۆخێکى ناجۆر و نەخوازراو دروستببو کە سەرچاوەى پیشبوونى ژینگەى گەڕەکەکە و دروستبوونى مەترسى بو لەسەر تەندروستى دانیشتوانەکەى، بەڵام بەجێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە کۆتایی بەو مەترسییانە دێت.

Back to top button