سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەتشارەوانیەکان
هەڵمەتێکى ژینگەیی بەرفراوان ناحیەی عەربەت ئەنجامدرا
لە بەردەوامى پرۆسەى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاڵ ئەمڕۆ 27/1/2025 لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانیەکانى سلێمانى و بەڕێوبەرى ژینگە هەڵمەتێکى بەرفراوانى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاک و شۆردنى شەقامی سەرەکی عەربەت – چەناخچیان لە سنوری شارەوانی عەربەت ئەنجام درا.
هەڵمەتەکە لەلایەن کۆمپانیاى ( ئۆرانۆس ) ئەنجام درا بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکانى سلێمانى و سەرۆکایەتى شارەوانى عەربەت و بەشدارى زیاترلە 60 ژینگە پارێز و 6 ئامێر و ستافى سەرپەرشتیارى .
ئەنجامدانى ئەم جۆرە هەڵمەتانە گرنگە بۆ جوانترکردنى سیما و ژینگەى سنورەکە لەبەر هەڵکەوتەى ناحیەی عەربەت وەک ڕێڕەوێکى سەرەکى هاتووچۆیی لە سنورەکەدا.










