سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕششارەوانیەکان

240 نەمام لە سنوری شارەوانی شۆڕش چێنرا

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەشی باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆكایەتی شارەوانی شۆڕش، بڕی 240 نەمام لە سنوری ناحیەی شۆڕش چێنرا كە سەرجەم نەمامەكان لەلایەن ڕێكخراوی خێرخوازی ماڵی هاوكارانەوە دابینكرابوو.

هەڵمەكە بەهاوبەشی سەرۆكایەتی شارەوانی شۆڕش و كۆمپانیای ئانزۆ و بەشێك لە فەرمانگە حكومییەكانی سنورەكە جێبەجێكرا، 120 نەمامیان لە جۆری توو و 120 نەمامی تریشیان لە جۆری سنەوبەر بوو كە بەشێوەیەكی ڕێكخراو و پلان بۆداڕێژراو لە بلواری شەقامی سەرەكی ناحیەی شۆڕش چێنرا.

Back to top button