سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەکشارەوانیەکان
هەڵمەتە ژینگەیەکان بەردەوامن
ئەمڕۆ 28/1/2058 لە ناحیەی سیتەک لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانیەکانى سلێمانى و بەڕێوبەرى ژینگە هەڵمەتێکى بەرفراوانى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاکی کۆڵان و شەقامی سەرەکیەکان لە سنوری شارەوانی سیتەک ئەنجام درا.
هەڵمەتەکە لەلایەن کۆمپانیاى ( ئۆرانۆس ) ئەنجام درا بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکانى سلێمانى و سەرۆکایەتى شارەوانى سیتەک و بەشدارى زیاترلە 50 ژینگە پارێز و 6 ئامێر و ستافى سەرپەرشتیارى .
لەبەر هەڵکەوتەی گەشتیاری و ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر ناحیەکە هەیە ئەنجام دانی ئەم هەڵمەتانە زۆر پێویستە بۆ سنورەکە.
بڕیارە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام بن و لەسەرجەم شارەوانیەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئەنجام بدرێت..









