سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنشارەوانیەکان

قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامەکانى پێنجوێن دەستیپێکرد

سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن هەڵمەتى قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەى شەقامە سەرەکییەکانى قەزاکەى خستەبوارى جێبەجێکردنەوە.

بودجەى پڕۆژەکە لەلایەن پارێزگاى سلێمانى (پەرەپێدانى هەرێمەکان) تەرخانکراوە و لەلایەن کۆمپانیاى (کارژیر)ەوە جێبەجێدەکرێت، دەستپێکى هەڵمەتى قیرتاوکردنەکە لە شەقامى سەرەکى (ناوبازاڕى هەیکەلەکەوە) دەستیپێکردووە و بڕیار وایە سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانى قەزاى پێنجوێن بگرێتەوە.

سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت؛ جێگەى خۆشحاڵییە بە هەوڵى هەموو لایەک پڕۆژەکە سەرپێکەوت و لەئێستادا لەبوارى جێبەجێکردندایە، راشیدەگەیەنێت؛ دواى لێبوردن لەسەرجەم دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکە دەکەین کە بەهۆى بوونى هەندێک گرفتەوە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە دواکەوت.

Back to top button