چیرۆکی پشت کارکردنی ئەم پیاوە چیە؟
پیاوێکی تەمەن نزیکەی ٦۰ ساڵ .. لە پارێزگای سلێمانی لەپێناو بژێوی ژیانی
ڕۆژانە نزیکەی ۳۰ کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕێت بۆ هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی ئەو گەشتیار و خەڵکانەی بە ئۆتۆمبێل بەرەو سەیرانگاکانی سنوری پێنجوێن دەڕۆن .. لە عەلاگە و قوتوی بیپسی و خواردنەوە و پاشماوەی سەیرانکەران و گەشتیارانی ناوچەکە …
چ کەسێکتان ئەتوانن ڕۆژانە ۳ کیلۆمەتر پیاسە بکەن؟
تا بتوانن ڕۆژانە ۳۰ کیلۆمەتر بە کۆڵێکی پڕ لە خاشاک هەر بستێک جارێک دابنەوێتە سەر زەوی!
لەپێناوی خودا و دین نا
لەپێناوی مرۆڤایەتی نا
بەڵکو لە بەر خاتری تەمەنەکەی
هەوڵ بدەن جارێک کەمتر بچەمێتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی پاشماوەی فڕێدراوتان..
چونکە بۆ هەر شتێک کە تۆ فڕێی دەدەی پێویستە ئەو جارێک دانەوێت بەو تەمەنەوە
تەنها بە هەڵگرتنی پاشماوەکان لەنێو ئۆتۆمبێل و پاشان دانانیان لەنێو سەتڵی خۆڵ و خاشاک هیچ شتێک لە تۆ کەم ناکات و یارمەتی هەزاران باوکی ئەم وڵاتە ئەکەیت
تۆ دەبەی ئاو و قوتوی خواردنەوەکەت لەکاتی هاتوچۆ چی لێ دەکەیت؟
ئامادەکردنی
سروشت سازانی

