زانیارى گشتىشارەوانیەکان

ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ: مانگى ڕەمەزان لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت

{شهر رمضان الذي انزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان }

بەبۆنەى هاتنەوەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز، ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى پیرۆزبایی خۆى ئاڕاستەى سەرجەم موسڵمانانى جیهان و کوردستان بە گشتى و سنورى پارێزگاى سلێمانى بەتایبەتى دەکات.

بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت؛ مانگى پیرۆزى ڕەمەزان مانگى خێر و خۆشى و بەخشندەیی و لێبوردنە، هیوادارم ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ هێنانەدى ئاشتى و ئاوەدانى و پێکەوەژیان لە سەرتاسەرى کوردستان و ناوچەکە، خوداى گەورە نوێژ و عیبادەت و ڕۆژووى سەرجەم موسڵمانان قبوڵبکات و سۆز و میهرەبانى خۆى بەسەر تەواوى موسڵماناندا بڕێژێت.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) دەڵێت؛ هەروەک چۆن لە ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى و سەرجەم شارەوانییەکانى سنورى پارێزگاکە، لە خزمەت و ئاوەدانى نەوەستاون و شەو و ڕۆژ لە ئەرک و چالاکی خۆیاندا بوون، بەهەمان شێوە لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزانیشدا بەردەوام دەبن.

Back to top button