بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان خەڵاتى ڕێزلێنانى بەخشییە سەرجەم لێپرسراوى بەشەکان
ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ: لەسایەى هەوڵ و ماندووبوونى ئێوە و فەرمانبەراندا بەرەوپێشچوونى بەرچاو بەدیهاتووە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتى( ٢٠٢٥/١٠/٧) لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی شارەوانییەکانى سلێمانى، (ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکانى سلێمانى خەڵاتى ڕێزلێنانى بەخشییە سەرجەم لێپرسراوی بەشەکان.
سەرەتا بەڕێزیان بە گەرمى سوپاسى سەرجەم لێپرسراوى بەشەکان و فەرمانبەرانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کرد کە لەماوەى 5 بۆ 6 مانگى ڕابردوو ڕۆڵى ئێجگار ئەرێنییان لەبەرەو پێشچوونى کارو چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیماندا هەبووە و ڕایگەیاند؛ بە هەوڵ و کۆششى نەپساوى ئێوە و فەرمانبەران خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بوون و لەئاستێکى باشدا وەڵامدەرەوەى داواکارى و مامەڵەى هاوڵاتییان بوون.
لەکۆتایی وتەکەیدا (ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ) ڕایگەیاند؛ شانازیتان پێوە دەکەم و ئەرک و ڕۆڵتان لە جێبەجێکردنى سیاسەتى کارگێڕى بەرێوەبەرایەتى گشتى بەرز دەنرخێنم، هەر دەستکەوتێک بەدەست بێت پێش من ئێوە بەرپرسن لێى.
لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا خەڵاتى ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە بەخشرایە سەرجەم لێپرسراوى بەشەکان.





















