سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون
قیرتاوكردنی شەقامێك لە شارۆچكەی پیرەمەگروون
سەرۆكایەتی شارەوانی پیرەمەگروون پڕۆژەی زیادكردنی چینێك قیری نوێی بۆ بەشێك لە شەقامی بەردەم خوێندنگای چەمی ڕەزانی لە گەڕەكی پێشەوا جێبەجێكرد.
پڕۆژەكە لەسەر بودجەی لەسەدا 15ی داهاتی شارەوانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێكرا، ئەركی سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكە لەلایەن لیژنەیەكەوە جێبەجێكرا كە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی پیرەمەگروونەوە دیاریكرابوو.




