زانیارى گشتى

خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دوو فەرمانبەری خانەنشینبووی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی

خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دوو فەرمانبەری خانەنشینبووی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی

لە مەراسیمێكی تایبەتدا كە لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕێكخرابوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەردوو فەرمانبەری خانەنشینبوو (عوسمان حەمە صاڵح سۆفی) و (هادی حەمە ئەمین صاڵح).

مەراسیمەكە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرێوەچوو، لە وتەیەكدا ئەندازیار “ئاسۆ شێركۆ” بەڕیوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاماژەی بە دڵسۆزی و لەخۆبووردوویی هەردوو فەرمانبەری خانەنشینبوو دا كە لەماوەی ڕابردوودا سەركەوتووانە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێكردووە، ڕایگەیاند؛ دڵتەنگین بە دووركەوتنەوەتان، بەڵام سروشتی ژیان بەو چەشنەیە و هیوادارم لە قۆناغەكانی داهاتووتری ژیانتاندا بەختەوەر و ئاسودەبن.

هەر لەچوارچێوەی مەراسیمەكەدا، بەشێك لە لێپرسراوی بەش و هۆبەكان قسەیان لەسەر هەوڵ و ماندووبوونەكانی (عوسمان حەمە صاڵح سۆفی) و (هادی حەمە ئەمین صاڵح) كرد و ڕایانگەیاند؛ دڵسۆزیتان، پاكی و ئەمانەتپارێزیتان، سەرمەشقی فەرمانبەرانی تری دیوانی بەڕێوەبەرایەتییە، ڕاشیانگەیاند؛ بۆ هەمیشە یاد و یادەوریتان لە هزر و خەیاڵماندا دەمێنێتەوە و هەردەم بە ڕێزەوە باس لە مێژووی كاری پێكەوەییمان دەكەین.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەك لە (عوسمان حەمە صاڵح سۆفی) و (هادی حەمە ئەمین صاڵح) و پاشان وێنەیادەوەری ئەو چركەساتەیان چركێنرا.

Back to top button