شارەوانیەکان

ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى

راپەڕین گەورەترین وەرچەرخانى نەتەوەییە لە مێژووى هاوچەرخى ئێمەدا

لە سى و چوارەمین ساڵیادى ڕاپەڕینە مەزنەکەى گەلى کوردستان؛ بەناوى خۆم و بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەى خانەوادەى شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەمئەندامانى سەنگەر و کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان دەکەم.

راپەرینى بەهارى 1991، گەورەترین وەرچەرخانى نەتەوەییە لە مێژووى هاوچەرخى کوردستاندا کە تیایدا گەلێکى ستەمدیدە بە پاڵپشتى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بە ڕووى یەکێک لە ستەمکارترین و دڕندەترین ڕژێمى سەدەى بیستدا چووەوە و توانى ئازادى و ڕزگارى خۆی بەدەستبهێنێت.

قەوارەى سیاسى و ئیدارى باشوورى کوردستان دەرئەنجامى ڕاپەڕینە و بە یەکڕیزى و تەبایی تەواوى حیزب و لایەنە سیاسییەکان بەدیهاتووە، بۆیە پێویستە هەمووان پێکەوە کار لەسەر پاراستنى ئامانجە بەدیهاتووەکان و بەها بەرزەکانى ئەو دەستکەوتە نەتەوەییە بکەین کە بەرهەمى خوێنى شەهیدان و قوربانیدانى گەلێکى ڕزگاڕیخوازە، لەهەمانکاتدا پێکەوە بە رۆحییەتیەکى نەتەوەیی و نیشتمانییەوە کار لەسەر ئامانجە بەدینەهاتووەکان بکەین کە خەون و داواکارى هەر تاکێکى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانە.

ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ

بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى

Back to top button